ئەنقەرە
ئەرتوغڕوڵ کورکچو پەرلەمانتاری بێلایەن و کاندیدی ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ، بەھۆی ناجێگیری ڕەوشی تەندروستیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
کورکچو دوای دەستنیشانکردنی لە کۆنگرەی ھەدەپە بۆ ھاوسەرۆکی پارتەکەی و پێشکەشکردنی وتارەکەی، بەھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی دڵی ڕەوانەی نەخۆشخانەی گوڤان کرا.
ئەندام پەلەمانی ئیستەنبوڵ سیڕی سورەییا ئۆندەر سەردانی کورکچوی لە نەخۆشخانە کرد.
سیڕی سورەییا ئۆندەر دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسەکان گوتی: پزیشکەکان لەیەکەم پشکنینیان بۆ کورکچو گوتیان جەڵتەی دڵ لێیداوە، پێشتریش تۆڕی فراوانکردنی دەماری بەکاردەھێنا بۆ ئاسانکاری ڕۆشتنی خوێن بۆ خوێنبەرەکان، لەئێستاشدا پزیشکەکان چارەسەریان بۆ کردووە.
گوتیشی: کورکچو لەژێر چاودێریدایە و سڵاوی بۆ خۆشەویستانی ھەیە.
لەگەڵ ئۆندەر پەرلەمانتار سەباحەت تونجەل سەردانی کورکچوی لە نەخۆشخانە کرد.