Ali Kemal Akan
24 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش، گوتارەکانی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە بارەی پرسی فەڵەستین بە مێژوویی ناوزەند کرد و، ڕایگەیاند: ''وەک پەرلەمانی تورکیا، ئەو هەڵوێستەی سەرکۆمارمان لە هەردوو دانیشتنەکەدا نیشانی دا، بە زۆر گرنگ دەبینین و دەمەوێت جارێکی دیکە ڕایبگەیەنم کە تا کۆتایی پشتیوانی دەکەین".
بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، کۆمسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسیی کە بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" دامەزراوە، کۆبووەوە.
لە گوتارێکیدا کە لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پێشکەشی کرد، کورتوڵموش باسی لەوە کرد کە لەو کۆبوونەوانەی کۆمسیۆنەکەدا کە تا ئێستا ئەنجامدراون، گوێ لە ٨٠ کەس گیراوە، زیاتر لە ٥٠ کاتژمێر کارکردن خراوەتەڕوو و نزیکەی ٨٣٠ لاپەڕە تۆمارکراوە، هەروەها لە ١١ کۆبوونەوەدا گفتوگۆی زۆر بەرهەمدار ئەنجامدراوە.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کر کە گوێگرتنەکان هێواش هێواش بەرەو کۆتایی دەچن و، دوای ئەوەی گوێ لە ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەن گیرا، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئەو پێشنیارانە دەدرێنە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا، چ ڕێکخستنی یاسایی، چ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کاری کۆمسیۆنەکە.
گوتیشی: "لە ڕوانگەی ئێمەوە پرۆسەیەک بوو کە بەو شێوەیەی پلاندانمان بۆ دانابوو، تەنانەت بە شێوەیەکی دیسیپلینتر و بەرهەمدارتر بەڕێوەچوو . لێرەدا هەموو کەسێک بیروڕای خۆی دەربڕی، دەستوەردانمان نەکرد لە بیروڕای هیچ کەسێک و لە قسەی هیچ کەسێکدا، هەموویشی تۆمار کروە. یەکێک لەو خاڵانەی بە هاوبەشی دەگوترێت ئەوەیە ئەگەر ئەم کۆمسیۆنە بە سەرکەوتوویی کارەکانی تەواو بکات، ئەوا بەڕاستی ئەرکێکی مێژوویی ئەنجام دەدات و بە هۆی سیاسەت و دیموکراسی تورکیاوە، ئاستێکی زۆر گرنگ تێدەپەڕێندرێت. هیوادارم لە نزیکترین کاتدا ئەو دیسپلین و تەواوییەی کارکردن کە تا ئێستا هێناومانەتە دی، کارەکانمان تەواو بکەین و ئەو بیروڕایانەی وەک ئەنجامی ئەو ئەرکەی بە ناوی گەلەوە لە پەرلەمانی تورکیادا ئەنجاممان داوە، وەک ڕاپۆرتێک پێشکەش بکەین".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، گوتارەکانی سەرکۆمار ئەردۆغانی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی پرسی فەڵەستین بە مێژوویی ناوزەند کرد و، ڕایگەیاند: ''وەک پەرلەمانی تورکیا، ئەو هەڵوێستەی سەرکۆمارمان لە هەردوو دانیشتنەکەدا نیشانی دا، بە زۆر گرنگ دەبینین و دەمەوێت جارێکی دیکە ڕایبگەیەنم کە تا کۆتایی پشتیوانی دەکەین".
سەبارەت بەو وڵاتانەی بڕیاریان دا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن، کوتروڵموش ڕایگەیاند: ''وەک ناوەندی ئیرادەی نەتەوەیی لە تورکیا، بە ناوی پەرلەمانی تورکیاوە لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە پەرلەمان و حکوومەتەکانی ئەو وڵاتانە دەکەم کە ئەو بڕیارەیانداوە. ئەمە قۆناغێکی گرنگە".