Abdullah Shukur
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
جوهانسبورگ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "کەسانێک بەخیلی بە ھەماھەنگی ئێمە لەگەڵ رووسیادا دەبەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە چوارچێوەی لووتکەی BRICS (لووتکەی بهرازیل، رووسیا، ھیندستان، چین، ئەفریقای باشوور) کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان لە ھۆتێلی Four Seasons ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکان شاندەکەی تورکیا پێکھاتوو، لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری خەزێنە و دارایی، بەرات ئاڵبەیراک، وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار، وەزیری بازرگانی، روخسار پێکجان، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراھیم کاڵن و سەرۆکی میت، ھاکان فیدان.
پێش کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکە ھەردوو سەرۆکەکە وتارێکی کورتیان پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتیشی: "بە ناوی خۆم و شاندەکەم خۆشحاڵم بە کۆبوونەوە لەگەڵ ئێوە لە چوارچێوەی لووتکەی BRICS".
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "تورکیا و رووسیا لە ئێستادا لە بوارەکانی سیاسی، سەربازیی، ئابووری، رۆشنبیری و بازرگانی گشت بوارەکانی دیکە لە ھەماھەنگی بەھێزدان".
لە بەرامبەر ئەمەش سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ بەھێزبوونی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات دەربڕی.
لە دوای ئەمەش ھەردوو سەرۆکەکە دوور لە چاوی کامێراکان درێژەیان بە کۆبوونەوەکە دا.