Aynur Ekiz,Rewa Mahmood Hasan
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەک پێداگرییەک بەرامبەر ئەوانەی هەوڵ دەدەن تورکیا بخەنە دەرەوەی خێزانی ئەورووپا، سووردەبین لەسەر رێگەکەمان و بەردەوام دەبین. یەکێتی ئەورووپایەک کە تورکیا تێیدا ئەندامی هەمیشەیی نەبێت، مەحکومە بەوەی کە دەنگۆی نوێنەرایەتی بەهاکانی دامەزراندنی تەنیا لە قسەدا بمێنێتەوە. بەرەوپێشبردنی ماف و ئازادییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییانمان بۆ ئێمە کاری لە پێشینەیە. لەم رێیەوە ئەو هەنگاوانەی پێویست بێت دەینێین جا نەک ناوی کۆپنهاگن بنەماکانی ئەنقەرەشی پێ بڵێن ئێمە بەردەوام دەبین لە رێگەی خۆمان".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریی لە ئەنقەرە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی گرووپی کاری ریفۆرم-ی کرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لەو ریفۆرمانە کرد کە وڵاتەکەی ئەنجامی داون بۆ بەئەندام بوون لە یەکێتی ئەورووپا.
ئەردۆغان سەرەتا رایگەیاند: "وەک پێداگرییەک بەرامبەر ئەوانەی هەوڵ دەدەن تورکیا بخەنە دەرەوەی خێزانی ئەورووپا، سووردەبین لەسەر رێگەکەمان و بەردەوام دەبین. یەکێتی ئەورووپایەک کە تورکیا تێیدا ئەندامی هەمیشەیی نەبێت، مەحکومە بەوەی کە دەنگۆی نوێنەرایەتی بەهاکانی دامەزراندنی تەنیا لە قسەدا بمێنێتەوە. بەرەوپێشبردنی ماف و ئازادییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییانمان بۆ ئێمە کاری لە پێشینەیە. لەم رێیەوە ئەو هەنگاوانەی پێویست بێت دەینێین جا نەک ناوی کۆپنهاگن بنەماکانی ئەنقەرەشی پێ بڵێن ئێمە بەردەوام دەبین لە رێگەی خۆمان".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزەی یەکێتی ئەورووپا بۆ هاووڵاتیانی تورکیا گوتی، "لە پرۆسەی ئازادی ڤیزەدا لەکۆی ٧٢ بنەما ٦٦یانمان تەواو کردووە. ئەو ٦ بنەمایەی کە ماونەتەوە دەبێت هەنگاویان بۆ بنێین، لەماوەیەکی زۆر کورتدا دەیبینین کە یەکێتی ئەورووپا لە پرسی ئازادی ڤیزەدا چەندە پابەندە".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بە پرۆسەی ئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە دواجار بە قازانجی هەردوولا دەشکێتەوە وگوتی: "ئەندامبوون لەیەکێتی ئەورووپا بە واتای هاوسەنگی دێت کە هەردوو لا قازانج دەکەن. کەس ناتوانێت زۆر لە تورکیا بکات تاکو هاوسەنگییەک قبوڵ بکات کە لێی زەرەرمەند دەبێت. لە ٢٠ هەم ساڵیادی بەفەرمی ناساندنی کاندید بوونی تورکیا لە هێڵسنکی، دەبێت قورسایی بدەین بەو کارانەی کە رۆحیەتی هێڵسنکی دیساندەوە زیندوو دەکاتەوە".