Ramal Mahmood
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، سەعدی گوڤەن لەبارەی رێکەوتی ئەنجامدانی گشتپرسییەوە رایگەیاند: "پاش کەمێکی دیکە کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین. رێکەوتی فەرمی دیاری دەکەین و رایدەگەیەنین".
دوای بڵاوکردنەوەی "یاسای ژمارە ٦٧٧١ لەبارەی گۆڕانکاری دەستووریی کۆماری تورکیا" لەبارەی "سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی" لە رۆژنامەی فەرمیدا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی رێکەوتی ئەنجامدانی گشتپرسی کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، سەعدی گوڤەن بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەکە گەیشتە تەلاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، گوتی: "پاش کەمێکی دیکە کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین. رێکەوتی فەرمی دیاری دەکەین و رایدەگەیەنین".