ئیستەنبوڵ
دوای رووداوەکە تیمی فریاگوزاری چوونە شوێنەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسی ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکەی تێدا روویداوە، روونکردنەوەیداوە ژن و پیاوێک کە لەو پارتمانەدا نیشتەجێن، بووەتە شەڕو کێشە لەنێو خۆیانداو لە بیریان چووە بوتڵی غازەکەیان بگرنەوە، غازێکی زۆر رژاوە بەنێو ماڵەکەیانداو لەئاکامدا تەقینەوە ھاتووەتە ئاراوە.
دەنگ و گوڕی تەقینەوەکە زۆر بەھێز بووەو لەئاکامدا سێ کەس لەو دەوروبەرە بریندار بوون. سەرباری ئەوەی زیانێکی ماڵی زۆری بەدواوە بووەو چەندین ئوتۆمبیلی تێکشکاون.