Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
لەناوچەی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو کە لەژێر کاریگەریی فشاری بەرزی سەرمای سیبریادایە، نزمترین پلەی گەرما بۆ 16 پلە لەخوار سفرەوە دابەزی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەکانی کەشناسی ناوچەکەوە دەستکەوتوون، کەشی ئەمڕۆ کەمێک هەوراوی دەبێت و سەرلەبەیانی زوو و بەدرێژایی شەو ئەگەری بەستنی شەقامەکان هەیە و لەژمارەیەک ناوچە تەم بەدیدەکرێت.
ئاماژە بەوەشدەکرێت بەهۆی بوونی باوە لەئاراستەی جیاواز، پلەکانی گەرما لەچاو رۆژی پێشتردا بەئاستێکی بەرچاو دانابەزن.
نزمترین پلەکانی گەرما بەدرێژایی شەو تۆمارکران و لەتەواوی ناوچەکە لەژێر سفر پلەی سەدییەوە بوون، بەشێوەیەک لە ئەردەهان 16 پلەی ژێر سفر، لەقەرس و ئەرزەڕۆم 11 پلە، لەئاگری 8 پلە، لەئەرزینجان 5 پلە و لە ئغدیر 3 پلە لەژێر سفری سەدییەوە بوون.
چاوەڕواندەکرێت پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بن، لە ئغدیر 12 پلە، ئەرزینجان 8 پلە، ئاگری 5 پلە، قەرس 3 پلە، ئەرزەڕۆم 1 پلەی سەدی و لەئەردەهان پلەی گەرما 0 پلەی سەدیی بێت.
ماوەیەکی کەم لەمەوبەر شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچەکەی گرتەوە و لەئێستاشدا ئاستی بەفر لە ئەردەهان 22 سانتیمەتر، لە ئەرزەڕۆم 3، لە قەرس 4 و لەئاگری 1 سانتیمەترە.
لەناوچەی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو نزمترین پلەی گەرما لە ئەردەهان تۆمارکرا و رووباری کورا کە بەناوەندی شارەکەدا تێپەڕدەبێت، بەستی.
بەشێکی زۆری رووبارەکە سەهۆڵی گرت و لەهەندێک شوێندا بوو بە شەختە.
بەهۆی سەرمای زۆرەوە درخت، تۆتۆمبیل و پەنجەرەی دوکانەکان، سەهۆڵیان گرت.