ئەنقەرە
بەگوێرەی ئامارەکانی كۆمپانیا گواستنەوەی نەوتی توركیا (بۆتاش) ساڵی رابردوو ١٤٥ ملیۆن و ٦٤٦ بەرمیل نەوتی خاو لەڕێی بۆڕیی یومورتاڵیک-کەرکوک ھەناردەی تورکیا کراوە. کەچی لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا ئەو ژمارەیە دابەزیوە بۆنزیکەی ٧٤ ملیۆن بەرمیل.
پەیوەندیدارانی ئەم بابەتە لە دامەزراوەی بۆتاش بۆ AA گوتیان: "بەھۆی پەککەوتن و گرفتی تەکنیکییەوە گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق ـ تورکیا بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە."
لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٠ لە قەیرانی کەنداودا کە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا نەوتەکە عەمبار بکرێ، تورکیا بۆڕی نەوتی یومورتاڵیک ـ کەرکوکی داخست. دوای ئەوەی بە گونجاو دانرا، لەساڵی ١٩٩٦ بەبڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو بۆڕییە نەوتە کرایەوە و نەوت بەرەو تورکیا رۆیشت و دواتر بۆڕیی نەوتی BTCیش کەوتەکار.
لەساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ بەھۆی پێکدادان و شەڕی ناوخۆی عێراق گرفتێکی زۆر بۆ بۆڕیی نەوتی یومورتاڵیک دروستبوو، بووە ھۆی کەمبوونی رێژەی ھەناردەی نەوتە.
خشتەی ناردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ تورکیا بەم شێوەیە بووە:
ساڵی ١٩٩٠ ــ ٣٣٩.٩٣٩
ساڵی ١٩٩١ ــ ٣٣٩.٩٣٩
ساڵی ١٩٩٠ ــ ٣٣٩.٩٣٩
ساڵی ١٩٩٢ ــ ٣٣٩.٩٣٩
ساڵی ١٩٩٣ ــ ٣٣٩.٩٣٩
ساڵی ١٩٩٤ ــ ٣٣٩.٩٣٩
ساڵی ١٩٩٥ ــ ٣٣٩.٩٣٩
ساڵی ١٩٩٦ ــ ٥.٢١٥
ساڵی ١٩٩٧ ــ ١٣٤.٥٦٢
ساڵی ١٩٩٨ ــ ٢٧٧.٦٧١
ساڵی ١٩٩٩ ــ ٣٠٥.٦٠٣
ساڵی ٢٠٠٠ ــ ٢٨٥.٧١٦
ساڵی ٢٠٠١ ــ ٢٣٠.٨٥٥
ساڵی ٢٠٠٢ ــ ١٧٥.٦٦٧
ساڵی ٢٠٠٣ ــ ٦٠.٨٢٤
ساڵی ٢٠٠٤ ــ ٣٧.٦٨٥
ساڵی ٢٠٠٥ ــ ١٣.١٦٦
ساڵی ٢٠٠٦ ــ ١٢.٩٣٠
ساڵی ٢٠٠٧ ــ ٣٩.٨٣٣
ساڵی ٢٠٠٨ ــ ١٣٥.٥٢٢
ساڵی ٢٠٠٩ ــ ١٦٧.٦٠٠
ساڵی ٢٠١٠ ــ ١٣٢.٢٧٨
ساڵی ٢٠١١ ــ ١٤٧.١٧٥
ساڵی ٢٠١٢ ــ ١٤٥.٦٢٦
ساڵی ٢٠١٣ ــ ٧٤.٦٤٦