Muhammet Mutaf,Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ئه‌رزه‌ڕووم – AA
گلێره و به‌فر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو ده‌گرنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه رایگه‌یاند كه ئاسمانی ناوچه‌كه له مانگی دووه‌می وه‌رزی به‌هاریشدا هه‌وراوی ده‌بێت. پێشبینی ده‌كات له سبه‌ی نیوه‌ڕۆوه باران و گلێره له ئه‌رزه‌ڕووم و ئه‌رزنجان ببارێت و ماوه ماوه‌ش به‌فر ببارێت.
پله‌كانی گه‌رما به پێی وه‌رزی به‌هار ئاسایی ده‌بن و سوكه بایه‌ك له باشووره‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
به‌فر له بنكه‌كانی خلیسكه‌ی سه‌ربه‌فر له ئێرگان-ی ئه‌رزنجان ١٩٠، له پاڵاندۆكهن-ی ئه‌رزه‌ڕووم ١٤١، له كۆناكڵ-ی ئه‌رزه‌ڕووم ١١٩، له ساریقامش-ی قه‌رس ٩٧ و له یاڵنزچام-ی ئه‌رده‌خان چوار سانتیمه‌تر كه‌ڵه‌كه‌بووه.