Seval Güler
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و 15 په‌رله‌مانتاره‌ی له جه‌هه‌په ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و چوونه ناو ئیی پارتی، دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو جه‌هه‌په.
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په، ئه‌نگین ئۆزكۆچ و سكرتێری گشتیی ئیی پارتی، ئایتون چرای له‌گه‌ڵ ئه‌و 15 په‌رله‌مانتاره‌ی له جه‌هه‌په‌وه چوونه ناو ئیی پارتی له په‌رله‌مانی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان رێكخست.
ئه‌نگین ئۆزكۆچ ناوی 15 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌ك به یه‌ك خوێنده‌وه و رایگه‌یاند "15یه‌كان ئیدی له ماڵه‌وه‌ن، ئه‌ركه‌كانیان ته‌واو. 15 هاووڕێمان ئه‌ركه‌كانیان به‌جێگه‌یاند و به دڵخۆشی ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه پارته‌كه‌مان".
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په، ئه‌نگین ئۆزكۆچ گوتیشی: "هاووڕێیانمان كه له 22ی نیساندا چوونه ناو ئیی پارتی، ئه‌مڕۆ هه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به ئیی پارتی ده‌كه‌ن، هه‌میش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. ئه‌مڕۆ دووباره هاووڕێیانمان داواكاری پێشكه‌ش به پارته‌كه‌مان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌ندامیەتی و په‌رله‌مانتاریی. جه‌هه‌په كه دامه‌زرێنه‌ری كۆماریمانه هه‌میشه به‌رپرسیارییەتی له ئه‌ستۆگرتووه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م دیموكراسیی و پارتێكه هه‌میشه رابه‌رایه‌تی كردووه. ئه‌مڕۆش به‌ربه‌ستێكمان له‌به‌رده‌م دیموكراسی لابرد و رێگه‌مان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی یه‌كسان و دادپه‌روه‌ر كردووه له 24ی حوزه‌یراندا. سوپاسی هاوڕێیانمان ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم به‌خێربێنه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌تان".