عەبدوڵا گوڵ سەرکۆماری تورکیا، سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری وڵاتەکەی گوتی: "بە دڵنیاییەوە من و سەرۆکوەزیران و چەند کەسی دیکە خۆمان کاندید دەکەین بۆ سەرکۆماری، بەڵام ئێمە لە نێوان من ئەردۆغان لەبارەی خۆ کاندیدکردن دوای راوێژکردن بڕیار دەدەین. لەو بارەیەوە پێدەچێ سەرۆکوەزیرانمان پێویستی بە ڕاوێژی زیاتر ھەبێ."
گوڵ لە میانی سەردانێکی بۆ پارێزگاری زۆنگوڵداک، گوتی: "یاسای ھەڵبژاردنەکان روون و ئاشکرا ھەموو بنچینە سەرەکییەکانی دیموکراسی لە وڵاتەکەمان دیاریکردووە، دڵنیام پاڵێوراو دەبێت و خەڵکیش بە ئارەزووی خۆی کاندیدی خۆی ھەڵدەبژێرێ. بۆیە لە تورکیا چاوەڕوانی تەنگەژەی سیاسی مەکەن. پێویستە بە سەبرەوە چاوەروانی کۆتایی ھاتنی ئەو قۆناغە بکەین."
گوڵ لەمەڕ ئازادی رۆژنامەوانی لە تورکیا گوتی: "بوونی ئازادی رۆژنامەوانی لە وڵات، بوونی دیموکراسی پشتراست دەکاتەوە، بۆیە پێویستە رەخنەکان کە لەو بارەیەوە دەگیرێن بە باشی پێیدا بچینەوە و چارەسەی گونجاویان بۆ بدۆزینەوە. من ھەمیشە گوتومە مرۆڤ پێویستە بیروڕای خۆی بە شێوەیەکی ئاسایی و بە ئازادنە دەربرێ،"