واشینتۆن
گۆڤاری تایمی ئەمریکی، ناوی ھەریەکە لە سەرۆکوەزیران و سەرکۆماری تورکیای خستۆتە لیستی راپرسیی بۆ سەد کەسایەتیی کاریگەر لە جیهاندا.
لەو راپرسییەدا بەناوی (تایم١٠٠) دوو لە کەسایەتییەکانی تورکیا، عەبدوڵا گوڵ سەرکۆمار و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکوەزیران دەبینرێن.
لە گۆڤارەکەدا لەبارەی گوڵ نووسراوە "لەکاتێکدا زۆربەی جارەکان ئەردۆغان لە بری ئەو دەردەکەوێ، گوڵ بە دروستیی خۆی توانیویەتی رێکەیەکی تایبەت بە کەسایەتییەکەی لە رێبازی پارتەکەیدا پەیڕەو بکا."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.