ئەنقەرە
سەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە دوێنێ شەو بە بۆمب، بۆمبی دەستکرد و گولەی ھەوایی ھێرشکراوەتە سەر بارەگای سەربازی شەھید مەلێح گولۆڤا لە شاری جزیرە و ھیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
بە گوێری راگەینراوی سەرۆک ئەرکانی سوپا لە شاری جزیرە لە پارێزگای شڕناخ گروپێکی ١٥ تا ٢٠ کەسی بە بۆمب و بۆمبی دەستکرد و گولەی ھەوایی ھێرشیان کردۆتە سەر بارەگای سەربازی شەھید مەلێح گولوڤا.
سەرۆک ئەرکانی سوپا گوتی" سێ بۆمبی دەنگی و سێ بۆمبی دەستکرد و شەش گولەی ھەوایی شوێنی پاسەوانەکانی بارەگایان کردبووە ئامانج، بەڵام ھیچ کامیان ئامانجی خۆیان نەپێکاوە و بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەش، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشپارێزی جزیرە دەستی بە لێکۆڵنەوە لەسەر کامێراکانی چاودێری شوێنی رووداوەکە کردووە.