عەنتاب
سەرۆکی یەکێتی ھەناردەکارانی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵ عەبدولقادر چکماز رایگەیاند: "رێژەی یەکێتی ھەناردەکردن ناوچەکە لە ١٠ مانگی ساڵی ٢٠١٣ بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٤.٩% زیادی کردووە و گەیشتووە حەفت ملیار و ٦٢٣ ملیۆن و ٩٩٥ ھەزار دۆلار."
عەبدولقادر چکماز گوتی: "ھەر لەو ماوەیەدا یەکێتییەکانی دیکەیش ٥٢٠ ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار دۆلار داھاتیان بووە و رێژەی گشتی ھەناردە کردن لە ناوچەکە بۆ ٨ ملیار و ١٥٤ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار دۆلار بەرز بووەتەوە."
عەبدولقادر چکماز رایگەیاند: "لە ناوچەکە ٢ ملیار و ٢٦٠ ملیۆن و ٧٠٧ ھەزار دۆلار تەکستایل، یەک ملیار و ٢٣٣ ملیۆن و ١٩٨ ھەزار دۆلار فەرش، یەک ملیار و ٨٥٧ ملیۆن و ٨٦٧ ھەزار دۆلار شیرینی، ١٩٠ ملیۆن و ٧٧٤ ھەزار دۆلار میوە و سەوزەوات و دوو ملیار و ٨١ ملیۆن و ٤٤٩ ھەزار دۆلار شت و مەکی دیکە ھەناردەی دەرەوەی ناوچەکە کراوە. لە ٦٢% ئەو ھەناردەیە بۆ وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ١٣.٨% بۆ ئەمریکا، ٩.٤% بۆ ئەفریقیا بووە و بە گشتی لە ناوچەکەوە بۆ ١٨٦ وڵاتی جیھان شت و مەک ھەناردە کراوە."