ئەنقەرە
ئاژانسی ئانادۆڵو کە بە شەش زمانی جیاواز ھەواڵەکان بڵاودەکاتەوە، لە یادی ١٠٠ساڵەی خۆیدا دەچێتە ناو لیستی ئاژانسە بەناوبانگەکانی جیھان، بۆ بەرەوپێشبردنی کۆاڵێتی وێنەکانی کە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاودەکاتەوە، گرێبەستی ھاوکاری لە گەل کومپانیای(Getyy Images ) ئیمزا دەکات.
جێگری بەرێوەبەری ئاژانسی ئانادۆلو لە تورکیا (چاغاتای چولجوئۆغڵو) گوتی"ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای (Getyy Images) ھاوکاریەکی ستراتیژیە و بەم شێوازەش وێنەکان بە لۆگۆی (AA) لە بازارەکانی جیھان بڵاو دەکرێنەوە، ئەمەش رێکلامێکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو."
ھەروەھا گوتی " کۆمپانیای (Getyy Images) یەکێک لە کۆمپانیا گرینگەکانی جیھانە و بەرھەمە ڤیدۆیی و وێنەکانی لە سەدەھا وڵاتی پێشکەوتووی جیھان بڵاودەکاتەوە."