Hanife Sevinç,Başak Akbulut Yazar,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) یاداشتنامەی ده‌ستگیركردنی بۆ ٥١ پۆلیس ده‌ركرد به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه له دامه‌زراوه‌ی ئاسایش‌دا وه‌ك "قوتابی بریكار" و "قوتابی" چالاكییان ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆ ئاشكراكردنی شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش له توركیا كه ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ١٥ی تهمووزیدا.
هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌رشیڤی ئه‌و كه‌سه‌دا گرتووه كه ناوی نهێنی "گارسۆن"ه و به‌ناو به‌رپرسی باڵای یه‌كه‌ی فه‌تۆیه له‌ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له‌و به‌ڵگه‌نامه رێكخراوهییانهدا ده‌ركه‌وتووه ژماره‌یه‌ك له گومانلێكراوان كه كارمه‌ندن له دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش به گوزاره‌ی رێكخراوه‌كه وه‌ك "قوتابی بریكار" و "قوتابی" چالاكییان ئه‌نجام داوه.
یاداشتنامەی ده‌ستگیركردن بۆ ٥١ گومان‌لێكراو ده‌ركرا كه پۆلیس و كارمه‌ندی ئاسایشن و ده‌ركه‌وتووه له رێگه‌ی بەرنامەی بایلۆك-ه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌ییان رێكخستووه و بهقسهكانیاندا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ندامی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانن.
دوای ئه‌وه تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ له ٢٦ ناوچه‌ی ئیستانبوڵ ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێكرد.
هه‌وڵه‌كانی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كان به‌رده‌وامه.