Abdullah Shukur
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
١٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاک پارتی، لە ناوچەی گەشتیاری ھاریکەلار دیاری سەر بە شارۆچکەی سینجانی شاری ئەنقەرە یاد دەکرێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، بە بۆنەی دامەزراندنی ئاک پارتی لە ١٤ی ئابی ٢٠٠١، بڕیارە پڕۆگرامێک لە ناوچەی گەشتیاری ھاریکەلار دیاری ساز بکرێت.
لەسەر داوای سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمساڵ لەبری ئاھەنگی گەورە بڕیارە چالاکی سادە ئەنجام بدرێت. راشگەیەندرا کە لە چالاکییەکاندا کتێب و چەندین وێنەی تایبەت بە چیرۆکی دامەزراندنی ئاک پارتی لە ماوەی ١٦ ساڵی رابردوو نمایش بکرێن.
ھاوکات بڕیارە ھەر لە چوارچێوەی چالاکییەکان فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەسەر ژیانی سیاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان نیشان بدرێت.
چالاکییەکان لە دوای گوتارەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم کۆتایی پێ دێت.
شەش ھەزار کەس بۆ چالاکییەکانی یادکردنەوەی ١٦یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاک پارتی داوەت کراون کە لەلایەن سەرۆکایەتی راگەیاندن ئاک پارتی رێکدەخرێ.