Muhammet İkbal Arslan,Nazlı Yüzbaşıoğlu
16 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2019
نیکۆسیا - AA
ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی له فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی ئاسمانیی داڵمان ده‌نیز له توركیا ده‌ستی به فڕین كرد، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی گێچیتكاله له كۆماری توركی قوبرسی باكوور.
ئه‌و كارانه‌ی دوای ده‌ركردنی بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه له‌و چالاكییانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی كێچیتكاله به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت، درێژه‌یان هه‌یه.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فڕۆكه‌كه كه له جۆری بایراكتار TB2 بوو، كاتژمێر 05:00 به‌كاتی ناوخۆی توركیا له فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی ئاسمانیی داڵمان ده‌نیز ده‌ستی به فڕین كرد و كاتژمێر 10:00 له فڕۆكه‌خانه‌ی گهچیتكاله نیشته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كۆماری توركی قوبرسی باكوور، رۆژی هه‌ینی بڕیاریدابوو فڕۆكه‌خانه‌ی گێچیتكاله به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌و چالاكانه‌ی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت. له‌سه‌ر داخوازی توركیا، حكوومه‌تی كۆماری توركی قوبرسی باكوور ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی گێچیتكاله بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاشتیی قوبرسی توركی.