Mümin Altaş
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له توركیا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا بۆ یه‌كه‌مجار به پێكهاته‌ی نوێیه‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 15:35 خولهك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ستیپێكرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه سەرکۆمار ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌ریه‌ك له جێگری سهركۆمار، فواد ئۆكتای و وه‌زیری داد، عه‌بدولحه‌مید گول و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌كانی هێزی توركیا به‌شداریان كرد.
فواد ئۆكتای كه له كۆبوونه‌وه‌كانی پێش سیستمی سه‌رۆكایه‌تی به ناونیشانی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا ده‌كرد، ئه‌مجاره به ناونیشانی جێگری سهركۆمار به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌تایبه‌تی فه‌تۆ و په‌كه‌كه، دواین پێشهاته‌كانی سووریا و رێككه‌وتنی منبج له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مادده‌یه‌كی كرنگی كۆبوونه‌وه‌كه گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و جێگره‌كه‌ی مایك پێنس بێت كه گوتبوویان به هۆی دادگاییكردنی ئاندرۆ برانسۆن سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنن.