Mazın Asad
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بیناڵی یڵدرم رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەم بە مەبەستی تاوتوێکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکان، لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەماڵ کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی کۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران دەست کەوتوون، یڵدرم بە مەبەستی تاوتوێکردنی ھێرشەکەی ئەم دواییەی ئیستانبوڵ، نامەیەکی ئاراستەی ھەریەک کڵچدارئۆغڵو و باخچەلی کرد.
سەرکردەکانی پارتی ئۆپۆزسیۆن بە ئەرێنی وەڵامی داوەتەکەی یڵدرمیان دایەوە و بەم پێیەش سەرکردەکان رۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی لە کۆشکی چانقایا کۆدەبنەوە.