مانیسا
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا تانەر یڵدز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لهبارهی رووداوی كانه خهڵوزی سۆما له پارێزگای مانێسا گوتی: "ھێشتا كهس و كاری ژمارهیهك تهرم نههاتوون بۆ بردنهوهی تهرمهكان، وا بزانم ئەمڕۆ کەسوکاریان دێن و تهرمهكان رادەست دەکرێنەوە و ئێستا ٥٣٠ کەس خەریکی رزگارکردنی کرێکارەکانی دیکەن. لەو ٥٣٠ کەسە ھەموویان ناچنە نێو کانەخەڵووزەکەوە و بەشێکی زۆری ئەو کەسانە کە وەک خۆبەخش بۆ بەشداریکردن لە ھەڵمەتی رزگارکردنی کرێکارەکان ھاتوونە ناوچەکە، شارەزاییان له کاری کانە خەڵووزیهكان نییه بۆیە تا ئێستا بەشدارییان پێ نەکراوە."
یڵدز له بهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "داوامان کردووە بەشێک لە قەرەباڵغی بهردهم كانهكه کەم بکرێتەوە و بە گشتی ٧٦ ئامبۆلانس لە ناوچەکە دان و داوامان کردووە ئەو ژمارەیە بۆ ٣٥ تا ٣٦ کەم بکرێتەوە. لێکۆڵینەوە ئیداری و دادوەرییهكانیش ھەر لە یەکەم سەعاتی کارەساتەکەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە. ئەمە کارەساتێکە پەیوەندی بە جیھانی ئەمڕۆ و دوارۆژمانەوە ھەیە، بە ھۆی ئەو کارەساتەوە نزیکەی ٣٠٠ کرێکارمان گیانیان لەدەست داوه، ئەگەر لەو بوارەدا کەسێک یا چەند کەسێک کەم تەرخەمییان کردبێ جا چ کارمەندی حكومهت یا کەرتی تایبە بێ، ئەوا لێی خۆش نابین."
وهزیری وزه و سامانه سروشتیهكانی توركیا ههروهها گوتی: "ھێشتا چەند جەنازەیەک رادەستی کەسوکارەکانیان نەکراونەتەوە، و ئەو خانەوادانەی كه ھێشتا نەگەیشتوون، کەسوکارەکانیان سەردانی ئێمەیان کردووە. تا ئێستا لە ١٦ خانەوادە پشکنینی دی ئێن ئهی وەرگیراوە و پزیشکی دادی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو پشکنینانە دەکا، دەگوترێ ئێمە نامانەوێ ئاماری راستەقین بڵاو بکەینەوە، ئهمه راست نییه، بە پێی ئامارە رەسمییەکانی کەرتی تایبەت و بە پێی سەردانی خانەوادەکان بۆمان دەرکەوتووە کە تا ئێستا ١٨ کرێکاری دیکە لە نێو کانەخەڵووزەکەدا ماون، رەنگە ١٦ کرێکاریش بن، بێگومان ئەو ژمارانە لە سەر بنەمای لێدوانی خانەوادەکان ئاشکرا کراون."
یڵدز لهبارهی ژمارهی ئهو كرێكارانهی گیانیان لهو رووداوهدا لهدهستداوه گوتی: "بۆمان دەرکەوتووە کە چەند کرێکارێک دوای گۆڕینی شیفتی کار بۆ رزگار کردنی کرێکارە ھاوڕێکانیان گەڕاونەتەوە ناو کانەخەڵووزەکە، بۆیە لهوانهیه ٣٠٠ یا ٣٠١ یا ٢٩٩ کرێکار لهو كارهساتهدا گیانیان لەدەستدابێ. ئەگەر تا ئێستا بە رەسمی ئەو ژمارەمان رانەگەیاندووە ھۆکارەکەی ھەستیاربوون و ھەستیاری لە ھەڵسووکەوتە، ئەو ژمارە و ئامارانەی تا ئێستا راگەیهنراون ھەموویان راست و سەلمێنراون. بەڵام چەند کەناڵێکی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شتی ناڕاست لە سەر ئەو ژمارانە بڵاو دەکەنەوە، ئێمە دەمانەوێ لە کۆتایی پڕۆسەی رزگارکردندا ژمارەی کۆتایی ئاشکرا بکەین، بەڵام ھەر لە ئێستاوە باسی ئەو ژمارانە دەکەین."