ئيستانبوڵ - AA
ئەستێرەى پێشووى هەڵبژاردەى تۆپى پێى كاميرۆن و يانەى بارسێلۆنا كە ماوەيەك درێسى چەند يانەيەكى توركيشى پۆشى ساموێل ئيتۆ، لە وڵاتەكەى تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو.
لەو هەواڵەى كە مێدياكانى كاميرۆندا بڵاوكراوەتەوە، ئيتۆ-ى ٣٩ ساڵان لە نزيك شارى نكۆنگاسامبا بە ئۆتۆمبيلەكەى خۆى تووشى رووداوێكى هاتوچۆ بووەتەوە.
ئۆتۆمبيلەكەى ئيتۆ تووشى زيانێكى گەورە بووە و دۆخى تەندروستى باشە.
ئيتۆ، لە ژيانى وەرزشيدا لە ئيسپانيا يارى بۆ يانەكانى ريال مەدريد، بارسێلۆنا و لە ئيتاڵيا بۆ يانەى ئينتەر و لە ئينگلتەرا بۆ يانەى چێڵسى و ئيڤەرتۆن كردووە، هاوكات لە توركيا درێسى يانەكانى ئانتاڵياسپۆر و كۆنيا سپۆرى پۆشيوە.