ئەنقەرە-AA
لە میانی هەفتەی دەیەمی یارییەکانی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (La Liga)دا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڤییاریاڵ-ی بردەوە.
یانەی بارسێلۆنا کە لە ریزبەندی دووەمی یانەکاندابوو، میواندیی ڤییاریاڵ-ی ریزبەندی حەوتەمی کرد.
یانە کەتەلۆنییەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام کە لە رێگەی یاریزانان لیڤاندۆسکی (خولەکی ٣١ و ٣٣) و فاتی (خولەکی ٣٨) تۆمار کران، سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە. بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی بۆ ٢٥ خاڵ بەرزکردەوە.
هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا، رۆبێرت لیڤاندۆسکی لە ١٠یەمین یاریی خۆی لە لالیگا ژمارەی گۆڵەکانی بۆ ١١ گۆڵ بەرزکردەوە. لیڤاندۆسکی لە دوای رۆناڵدۆ نازاریۆی بەڕازیلی (١٩٩٦ - ١٢ گۆڵ) بووە یەکەم یاریزان کە توانی لە ١٠ یەکەم یاریی خولی ئیسپانیادا، ١٠ گۆڵ تۆمار بکات.