Erbil Başay
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2021
بەرلین- AA
لە هەفتەی ٢١ی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا) یانەی بایەرن میونخ رووبەڕووی یانەی ئارمینیا بییەلەفێڵد بووەوە.
لە خولەکی نۆی یارییەکەدا، یاریزان میچێل فلاپ گۆڵی یەکەم و لە خولەکی ٣٧دا، یاریزان ئامۆس پیپێر گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئارمینیا بییەلەفێڵد تۆمار کرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٤٨دا، یاریزان رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بایەرن میونخ تۆمار کرد.
لە خولەکی ٤٩دا، یاریزان کریستیان گێباوەر گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی ئارمینیا بییەلەفێڵد تۆمار کرد و ژمارەی گۆڵەکانی کردە ٣-١.
ئەم ئەنجامە وای کرد یانەی بایەرن میونخ زیاتر بکەوێتەخۆ و لە خولەکی ٥٧دا، یاریزان کۆرێنتین تۆلیسۆ گۆڵی دووەم و لە خولەکی ٧٠دا، یاریزان ئالفۆنسۆ دەیڤیس گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکە تۆمار کرد و ئەنجامی یارییەکە گۆڕا بۆ ٣-٣.
بەم ئەنجامەش یانەی بایەرن میونخ بە ٤٩ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی بۆندسلیگادا مایەوە.
هەروەها یانەی ئارمینیا بییەلەفێڵد، بە ١٨ خاڵ لە ریزبەندی ١٦دایە.