Emrah Oktay,Muhammet Ali Kemal
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی رکابەرییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکاندا لە گرووپی D، یانەی گاڵاتاسارایی تورکی میوانداریی یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسیی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی ٣-٢ لێبردەوە.
لە یارییەکەی نێوان گاڵاتاسارای و لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆدا کە لە یاریگای تورک تەلەکۆم بەڕێوەچوو، هەریەک لە گاری رۆدریگێز، ئەرەن دەردییۆک و سەلچوک ئینان بە لێدانی سزا سێ گۆڵیان بۆ یانەی خاوەن ماڵ تۆمارکرد.
یاریزانانی یانەی گاڵاتاسارای کە بە بردنەوەی دەستیان بەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان کرد، دوای تەواوبوونی یارییەکە دڵخۆشیی خۆیان لەگەڵ هاندەراندا دەربڕی.
یاریی دووەمی گاڵاتاسارای رۆژی سێی تشرینی یەکەم لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەبەرامبەر یانەی پۆرتۆی پورتوگالیدا دەبێت. هاوکات لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ بەرەوڕووی شاڵکەی ئەڵمانی دەبێتەوە.