Doğa Kırmızıoğlu
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
لە شازدەهەمین پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا (یورۆ ٢٠٢٠) دوای کۆتایی هاتنی یاری کۆمەڵەکان ناوی ئەو هەڵبژاردانە ئاشکرابوون کە لە خولی ١٦دا، رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا، بەلجیکا، هۆڵەندا، ئینگلتەرا، سوید و فەڕەنسا لە ریزبەندی یەکەمی گرووپەکاندان، دوای ئەوانیش هەڵبژاردەکانی وێڵز، دانمارک، نەمسا، کرواتیا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە ریزبەندی دووەم و هەڵبژاردەکانی کۆماری چیک، سویسرا، پورتوگال و ئۆکراینا لە ریزبەندی سێیەم دێن.
رۆژ و کاتژمێری یارییەکان بە کاتی هەولێر بەم شێوەیە دەبن:
٢٦ی حوزیران (کاتژمێر ١٩:٠٠): وێڵز-دانمارک
٢٦ی حوزیران (کاتژمێر ٢٢:٠٠): ئیتاڵیا-نەمسا
٢٧ی حوزیران (کاتژمێر ١٩:٠٠): هۆڵەندا-کۆماری چیک
٢٧ی حوزیران (کاتژمێر ٢٢:٠٠): بەلجیکا-پورتوگال
٢٨ی حوزیران (کاتژمێر ١٩:٠٠): کرواتیا-ئیسپانیا
٢٨ی حوزیران (کاتژمێر ٢٢:٠٠): فەڕەنسا-سویسرا
٢٩ی حوزیران (کاتژمێر ١٩:٠٠): ئینگلتەرا-ئەڵمانیا
٢٩ی حوزیران (کاتژمێر ٢٢:٠٠): سوید-ئۆکراینا