ئیستانبوڵ – AA
لە هەفتەی سێیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی لازیۆ لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی لازیۆی کرد و بە ئەنجامی ٣-١ یارییەکەی لێ بردەوە.
لە میانی یارییەکەدا کە لە یاریگای ئۆلۆمپیاد لە رۆمای پایتەخت بەڕێوەچوو، هەریەک لە فلیپێ ئەندرسۆن لە خولەکی ٤٠، لویس ئەلبێرتۆ لە خولەکی ٧٥ و پێدرۆ لە خولەکی ٨٦ی یارییەکەدا گۆڵەکانی لازیۆیان تۆمار کرد و لە بەرامبەردا لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکی ٥١ی یارییەکەدا توانی تاکە گۆڵەکەی ئینتەر تۆمار بکات.
هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا و یانەی ئینتەر، هاکان چاڵهانئۆغڵو لە خولەکی ٧٧دا هاتە نێو یاریگا.
بەو ئەنجامەش لازیۆ کۆی خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ و بە جیاوازی یارییەکی زیادە بەردەوام بوو لە رابەرایەتیکردنی لیگەکە و کۆی خاڵەکانی یانەی ئینتەریش لە شەش خاڵدا مایەوە.