Yunus Kaymaz
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی پاڵەوانێتی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، شکستی بە یانەی بارسێلۆنا هێنا.
لە یارییەکەدا کە بەهۆی هەڵگرتنی ئەو سنوورداریانەی وەک رێکاری بەرامبەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیرابوونەبەر، تەواوی جێگەی هاندەرانی نێو یاریگا پڕ ببووەوە، یانەی پایتەخت لە خولەکی ٢٣دا لە رێگەی تۆماس لیمار و لە خولەکی ٤٤دا لە رێگەی لویس سوارێز، نیوەی یەکەمی یاریەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر تەواوکرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە توانی پارێزگاری لە ئەنجامی یاریەکە بکات بە بەدەستهێنانی بەسێ خاڵ یاریگاکەی جێهێشت.
لە کاتێکدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەو بردنەوەیە کۆی گشتیی خاڵەکانی گەیاندە ١٧ خاڵ، بارسێلۆنا کە یەکەم دۆڕانی وەرزەکەی تۆمار کرد، تێکڕای خاڵەکانی ١٢ خاڵە.