ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی ٢٧مین ھەفتەی خولی پلە یەکی تۆپی پێ ئیسپانیا (لالیگا)، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ئێلچی بردەوە.
لەو یارییەى كە لە یاریگای ئالفرێدۆ دی ستیڤانۆ بەڕێوەچوو، بەرگریکاری یانەی ئێلچی دانی کاڤۆ توانی لە خولەکی ٦١دا گۆڵی پێشەنگ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
ئەستێرە فەڕەنسییەکەی یانەى شاھانە، کەریم بنزیما توانی لە خولەکی ٧٣ گۆڵی یەکسانبوون و لە خولەکی زیادکراوی یارییەکە گۆڵی دووەم و بردنەوە تۆماربکات.
ریال مەدرید، بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٥٧ خاڵ بەرزکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی لە رێزبەندی دووەمی لالیگادا نیشتەجێییە و یانەی ئێلچی-ش بە ٢٤ خاڵ بە پلەی ١٧دا مایەوە.