Muhammed Emin Canik
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
بۆینس ئایرس- AA
سێباستیان سانچی، بەرپرسی راگەیاندنی مارادۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوە کردووە کە نەشتەرگەرییەکەی مارادۆنا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و لەئێستادا رەوشی تەندروستیی ناوبراو جێگیرە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە مارادۆنا چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و تەنها رێگە بە خێزانەکەی دەدرێت سەردانی بکەن.
ئێوارەی دوێنێ، مارادۆنا بە ئەمبوڵانس گەیەندرایە نەخۆشخانە و پزیشکەکان رایانگەیاند کە نەشتەرگەری مێشکی بۆ ئەنجام دەدەن.
دیێگۆ مارادۆنا یەکێکە لە ئەفسانەکانی مێژووی تۆپی پێ و ساڵی ١٩٨٦ جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرزکردەوە.