Muhammed Karim Saedgul
16 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
کەرکەوک - AA
لە میانی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداو هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی ٢-١ لە هەڵبژاردەی قەتەری بردەوە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە ٢٥هەمین جامی کەنداو کە لە شاری بەسڕە بەڕێوەدەچێت، ئاستێکی بەرزیان نیشانداوە و پاڵێوراوێکی سەرسەختی بردنەوەی جامەکەیە.
هاوکات، هاووڵاتیانی شاری کەرکووک ئاهەنگی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یاریی کۆتایی جامی کەنداو دەگێڕن.
دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە یارییەکە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی، ئاهەنگ لە شەقامەکانی شاری کەرکووک بەڕێوەچوو.
هاووڵاتییانی شارەکە بە ئاڵای عێراقەوە بە ئۆتۆمبێل و بە پیادە روویانکردە شەقامی پارێزگا، شەقامی ئیدارە مەحەلی و رێگای بەغدا و بە دەهۆڵ و زوڕنا و مۆسیقاوە ئاهەنگیان دەگێڕا و یاریی ئاگرینیان فڕێ دەدایە ئاسمان.