Şenhan Bolelli
24 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
مەدرید - AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی دەیەمی خولی پلە یەکەمی ئیسپانیا (لالیگا) و لەیاری کلاسیکۆدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە یانەی بارسێلۆنای بباتەوە.
یارییەکە کە لەسەرەتاوە بە ھێرش و ھەوڵی ھەردوولا دەستی پێکرد، ریاڵ مەدرید گۆڵەکانی بردنەوەی لە خولەکی ٣٢ لەرێگەی یاریزانی بەرگریکاری بە رەچەڵەک نەمسایی داڤید ئالابا و لە خولەکی ٩٠+٤ لە رێگەی لوکاس ڤاسکێس تۆمار کرد.
ھاوکات، تاکە گۆڵەکەی بارسێلۆنا یاریزانی ئەرژەنتینی کون ئەگوێرۆ لە خولەکی ٩٠+٧دا تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە، یانەی ریاڵ مەدرید کە یارییەکی دواخراوی ھەیە بە ٢٠ خاڵ چووە پێشەنگی لالیگا.
یانەی بارسێلۆنا، کە یەکەم کلاسیکۆی بەبێ ئامادەبوونی لیۆنێل میسی یاریکرد، دوای ئەنجامە خراپەکانی لە لالیگا بە چوار بردنەوە، سێ دۆڕان و دوو یەکسان بوون، بە یارییەکی دواخراوەوە کۆی خاڵەکانی لە ١٥ خاڵ مایەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید، بە بردنەوەی لە ١٨٣مین یاری کلاسیکۆ ، بەردەوامی بە باڵادەستی خۆی لە یاریەکانی کلاسیکۆ دا.
لە ١٨٣ یاریی کلاسیکۆدا، ریاڵ مەدرید ٧٦ بردنەوەی ھەیە و بارسێلۆنا ٧٢ بردنەوە و ٣٥ یاریش بە یەکسانبوون کۆتایی ھاتووە.
ھاوکات، ریاڵ مەدرید لە ساڵی ١٩٦٥وە بۆ یەکەم جار چوار کلاسیکۆ لەسەر یەک لە یاریگای کامپ نۆ دەباتەوە.