Hemın Othman Mohammed
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2016
ناوه‌ندی توێژینه‌وه و جێبه‌جی كردنی پشیله‌ی وانی سه‌ربه زانكۆی یوزونجی یڵ، له ئیستادا ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێ كردنی سیستمی چاودێری كردنی پشیله‌ی وان، كه ده‌توانریت له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و ئاژه‌ڵه بكرێت له سه‌رتاسه‌ری توركیادا.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه و جێبه‌جی كردنی پشیله‌ی وان، له ساڵی 1992 له چوارچێوه‌ی زانكۆی یوزونجی یڵ دامه‌زرا، به‌و ئامانجه‌ی درێژه به وەچەی پشیله‌ی وان بدات. ناوه‌نده‌كه رۆژ به رۆژ نوێكاری له كاره‌كانیان كردووه.
له دوواین كاری‌دا ناوه‌نده‌كه كاری له‌سه‌ر شه‌جه‌ره‌ی پشیله‌كان ده‌كات، له ئێستادا ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی "سیستمی چاودێری پشیله‌ی وان"ه‌وه چاودێری پشیله‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵات بكات.
به‌و زانیاریانه‌ی خاوه‌نی پشیله‌كان ده‌یده‌نه ناوه‌نده‌كه كاتێک سه‌ردانی ده‌كه‌ن، له سیستمی چاودێریدا تۆمار ده‌كرێن، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌رتاسه‌ری توركیادا ژماره‌ی پشیله‌كانی وان چه‌نده.
له‌و تۆماره‌ی له ناوه‌نده‌كه هه‌ڵده‌گیرێت، جگه له ناونیشان كه له‌لایه‌ن خاوه‌نی پشیلهكانهوه ده‌درێت، هاوكات ره‌گه‌ز و تایبه‌تمه‌ندی پشیله‌كانیش تۆمار ده‌كرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌توانریت چاودێری بارودۆخی پشیله‌كان بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر، دکتۆر عه‌بدوڵڵا كایا، بۆ ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه چه‌ندین پرۆژه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ پاراستنی پشیله‌ی وان و كاره‌كانیشیان به ئاستێكی باش گه‌یشتوون.
كایا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی دامه‌زراندنی شه‌جه‌ره‌ی پشیله‌ی وان.