Sangar Hamad Azeez
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
بەهۆی ئەوەی لە وڵاتی چین، کۆمپانیای "Congşan Pearl River" کە لە بواری رستن و چنین کاردەکات ماڕکەیەکی بەناوی فەیسبووک خستە بازارەکانەوە،کۆمپانیای فەیسبووک لە دادگا داوایەکی لەسەر تۆمارکرد.
لە بەرامبەردا دادگا، بە تۆمەتی کۆپی کردنی ماڕکەیەکی ناسراو داواکەی لە سوودی کۆمپانیای فەیسبووک بەکۆتا هێنا.
کاتێک مارک زوبێرگ دامەزرێنەری فەیسبووک لە مانگی ئاداردا سەردانی کۆماری چینی کرد. بانگەشەی ئەوە کرا کە بە ئامانجی خستنە بازاری فەیسبووک لەو وڵاتە لەگەڵ هەریەک لە بەرپرسی راگەیاندنی پارتی کۆمەنیستی چینی لیو یونشان و دامەزرێنەری گەورەترین ماڵپەری بازارکردنی ئەلیکترۆنی عەلیبابا، جاک ما کۆبووەتەوە .
لەلایەکی دیکەوە، دادگای باڵای پەکین داوایەکی کۆمپانیای ئەپڵی رەتکردەوە کە لە دژی کۆمپانایەکی چینی بەرزی کردبووەوە بەهۆی ئەوەی جانتای دەست و کەڤەری مۆبایلی مارکەی ئایفۆن دروست دەکات.
دادگای پەکین، بە بیانووی ئەوەی کە ئەو کۆمپانیا چینیە بەر لە کۆمپانیای ئەپڵ مۆڵەتی بەکارهێنانی ناوی ئایفۆنی وەرگرتووە، داواکەی کۆمپانیای ئەپڵی رەتکردەوە و رێگەی بە کۆمپانیا چینییەکە دا درێژە بە کارەکەیان بدەن.