1 23
31 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له ویلایه‌تی ڤوهان له چینه‌وه ده‌ركه‌وتووه و سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند ''تا كاتژمێر ٠٩:٣٠ی ٣١ی كانوونی دووه‌م، له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ٢٣ی وڵات‌دا نۆ هه‌زار و ٨١٠ حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه. له‌و ژماره‌یه‌ش له‌سه‌دا ٩٩ی له چین-ه".
كۆجا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تاكو ئێستا له توركیادا حه‌ڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه، گوتی: "تا ئه‌مڕۆ له پارێزگا جیاوازه‌كاندا نموونه له ٦٨ كه‌سی گومان‌لێكراو وه‌رگیراوه و شیكاری بۆ كراوه، به‌ڵام هیچ ڤایرۆسێك به‌دینه‌كراوه".
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویستیش به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له چینه‌وه رووده‌كه‌ن وڵاته‌كه‌ی گوتی: "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له چینه‌وه دێن و له فڕۆكه داده‌به‌زن، به كامێراكانی تێرمیناڵ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت. تاكو ئێستا پشكنین بۆ ١١ هه‌زار گه‌شتیار كراوه و تووشی هیچ گومانلێكراوێك نه‌بووین كه كاریگه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له‌سه‌ر دروست بووبێت. له به‌نده‌ره‌كانی چین-ه‌وه گه‌شتی نه‌فه‌رهه‌ڵگر نایه‌ت بۆ توركیا. ره‌نگه كه‌شتی بارهه‌ڵگر بێت. هه‌موو كه‌شتییه‌كان به كۆنترۆڵی چڕدا تێده‌په‌ڕن''.
ناوبراو له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی فڕۆكه‌ش بۆ هێنانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی توركیا له چین ده‌ڵێت: " ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هاووڵاتیيه توركه‌كانی نیشته‌جێی ڤوهان ده‌هێنێته‌وه، بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا به‌ره‌و چین به‌ڕێ بكه‌وێت. دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ٣٤ هاووڵاتی تورك، حه‌وت ئازه‌ری، حه‌وت گورجستانی، یه‌ك ئه‌لبانی ده‌برێنه ناو فڕۆكه".