Yusuf Özcan
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
پاريس - AA
لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٥٢ هەزار و ١٠ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.
بەگوێرەى ئەو راگەیەندراوەی كە لە لايەن دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، لە دوايين چوار رۆژدا، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە كۆرۆنا "بەرزترين ئاستى هەڵكشانى" تۆماركردووە.
لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٥٢ هەزار و ١٠ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە تۆماركراوە و كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ يەك مليۆن و ١٣٨ هەزار و ٥٠٧ حاڵەت بەرزبووتەوە. ئەو ژمارەيە "لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە" تۆماركرابێت.
هاوكات، ١١٦ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆى گشتيى گيانلەدەستان بۆ ٣٤ هەزار و ٧٦١ كەس بەرزبووەتەوە. هەر بە پێى ئامارەكان لە ماوەى حەوت رۆژى رابردوودا چارەسەرى پزيشكيى ١٢ هەزار و ١٧٦ تووشبوو لە نەخۆشەخانەكان بەردەوامە كە هەزار و ٨١٦ نەخۆشيان لەژێر چاودێرى چڕدان.