جيهان, تەندروستی

میانمار.. کۆمەڵکوژی موسڵمانانی ئاراکان

- رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور: "لە رۆژی ٢٥ی ئاب تاکو رۆژی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧، لانیکەم نۆ ھەزارو ٤٠٠ موسڵمان لە ئاراکان کوژراون".

Mazın Asad  | 13.03.2018 - نوێکردنەوە : 14.03.2018
میانمار.. کۆمەڵکوژی موسڵمانانی ئاراکان

Ankara

ئەنقەرە - AA

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند "لە رۆژی ٢٥ی ئاب تاکو رۆژی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧، لانیکەم نۆ ھەزارو ٤٠٠ موسڵمان لە ئاراکان کوژراون".

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور راپۆرتێکی لەبارەی توندوتیژییەکانی ئاراکان لە ژێرناونیشانی "ھیچ کەسێک نەماوە" بڵاوکردەوە.

بە پێی راپۆرتەکە لە بەرواری ٢٥ی ئاب تاکو ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧، لانیکەم نۆ ھەزارو ٤٠٠ موسڵمانی ئاراکان کوژراون.

ئەو موسڵمانانەی روویان لە بەنگلادیش کردووە ئەو ستەمەی کە بەرامبەریان کراوە بە کارمەندانی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور راگەیاندووە.

موسڵمانانی ئاراکان رووبەڕووی توندوتیژی،ھەڵکوتانە سەر گوندەکان، دەستڕێژی گولـلە، کوشتن و دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.

کارمەندانی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لە گۆڕەپانەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن، کاتێک سەیری برینی ئەو موسڵمانانە دەکرێت، دەردەکەوێت کە ھێزی بێشومار لە لایەن ھێزەکانی ئەمنی و بتپەرستە توندڕەوەکان بەکارھێنراوە.

لە راپۆرتەکەدا لەبارەی توندوتیژییەکانی ئاراکان لە ٢٥ی ئابی ساڵی رابردوو تاکو ئێستادا راگەیەنراوە "ئەم ستەمکارییە رێگەی بۆ کوژرانی ژمارەیەکی زۆری موسڵمانی ئاراکان لە میانمار خۆش کردووە".

لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو ژمارەی موسڵمانان لە ئاراکان نزیکەی دوو ملیۆن موسڵمان دەبوو، بەڵام لە دوای توندوتیژی سیستەماتیکی ئیدارەی میانمار و لێشاوی کۆچکردن، ئەم ژمارەی بۆ کەمتر لە ٣٠٠ ھەزار کەس دابەزیوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın