Heman Hussein Yaseen
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
هه‌ولێر - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، ئاسۆ حه‌وێزی رایگەیاند کە یەکەمین قۆناغی رێکاری تەندروستی دەست پێدەکات بۆ ئەگەری نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ کە لە بەریتانیا سەریهەڵداوە.
ئاسۆ حه‌وێزی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە كه وەک دەستپێک چاودێری تەندروستی هەر کەسێک دەکرێت کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەریتانیا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت كردووه و تیاییدا هاتووه:
''پێتان رادەگەیەنین کەوا پێویستە بەوردی چاودێری ھەموو ئەو گەشتیار و کەسانە بکەن کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەریتانیا دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان لە رێگای دەروازە سنوورییەکان و کاری پێویست ئەنجام بدەن بە تۆمارکردن و چاودێریکردنی رەوشی تەندروستییان''.