Yusuf Şahbaz
31 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
ئیزمیر - AA
دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nVoC) له چین، داخوازی له‌سه‌ر ده‌مامك له‌و وڵاته زیادیكردووه.
ئاماژه به‌وه كرا كه به‌رپرسانی چین له ماوه‌ی ١٠ رۆژی رابردوودا داوای ٢٠٠ ملیۆن ده‌مامكیان له كارگه پزیشكییه‌كانی توركیا كردووه.
یه‌كێك له رێوشوێنه سه‌ره‌كییه‌كان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه. چین كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌مامكه له جیهاندا دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێت خواستی ناوخۆ دابین بكات، له‌به‌رئه‌وه په‌نای بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی.
توركیا كه هه‌نارده‌كاری ده‌مامكه، یه‌كێكه له‌و وڵاته سه‌ره‌كیانه‌ی چین داوای دابینكردنی ده‌مامكی لێكردووه. به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك له‌و وڵاته زۆر سه‌رقاڵه و ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی ده‌خوازن داواكاری چین دابین بكه‌ن به به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن.