جيهان, تەندروستی

ڤاتیکان: "پاپا فرەنسیس لە یەک ڕۆژدا تووشی ھەناسەسواری بووە"

ڤاتیکان ڕایگەیاند کە رێبەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بەھۆی ھەوکردنی سییەکانییەوە لە یەک ڕۆژدا، تووشی ھەناسەسواری بووە.

Barış Seçkin, Zahir Sofuoğlu  | 04.03.2025 - نوێکردنەوە : 05.03.2025
ڤاتیکان: "پاپا فرەنسیس لە یەک ڕۆژدا تووشی ھەناسەسواری بووە"

Holy See (Vatican City State)

ڤاتیکان ــ AA

ڤاتیکان ڕایگەیاند کە رێبەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بەھۆی ھەوکردنی سییەکانییەوە لە یەک ڕۆژدا، تووشی ھەناسەسواری بووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ڤاتیکانەوە بڵاوکراوەتەوە، پاپا فرەنسیس تەمەن ٨٨ ساڵ ١٨ ڕۆژ لەمەوبەر بەرلەوەی بەھۆی تووشبوونی بە ھەوکردنی سییەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەک لە ڕۆما پایتەختی ئیتاڵیا بخەوێندرێت، لە یەک ڕۆژدا بە توندی تووشی ھەناسەسواری بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەبەر ئەو ھۆکارە، دوو پشکنینی بۆرییەکانی ھەناسەی پاپا فرەنسیس ئەنجامدرا و بەھۆیەوە دۆخی تەندروستیی باش بووەتەوە.

ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕابردوو، پاپا فرەنسیس تووشی ھەوکردنی سییەکان بوو کە دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گێمێڵی لە رۆما.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın