Aşkın Kıyağan,Barış Seçkin,
28 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
ڤیه‌ننا – AA
یه‌كه‌م ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له نه‌مسا و ئیتاڵیا به‌كار هێندرا.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ڤاكسینی كۆرۆنا سه‌ره‌تا له‌سه‌ر پێنج كه‌س له زانكۆی پزیشكی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌كار هێندرا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، سه‌به‌ستیان كورس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ڵمه‌تێكی جددییان له دژی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌ست پێكردووه و به‌كارهێنانی ڤاكسینهكهیشی به رۆژێكی مێژوویی و ده‌سپێكی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا له‌قه‌ڵه‌مدا.
سه‌به‌ستیان كورس تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كه له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ردرێت كه گرووپی مه‌ترسیدان، دواتریش له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ڤاكسینه‌كه به‌كار ده‌هێندرێت.
له دوێنێوه ده‌ستكراوه به به‌كارهێنانی ١٠ هه‌زار بڕ له ڤاكسینی Pfizer-BioNTech له نه‌مسا.
- ئیتاڵیا
دوای ئه‌وه‌ی ٢٧ی كانوونی یه‌كه‌م وه‌ك "رۆژی ڤاكسینی ئه‌ورووپا" له‌قه‌ڵه‌م درا، ئیتاڵیا بووه یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی هه‌ر زوو ڤاكسینی دژه كۆرۆنای تیادا به‌كارهێندرا.
دوێنێی ڤاكسینی Pfizer-BioNTech گه‌یشته ئیتاڵیا و ئه‌مڕۆ به‌یانیش له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی لازارۆ سپاڵانزانی له ئیتاڵیا درا.
ئیتاڵیا به تێكڕایی ٢٠٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بڕ ڤاكسینی له كۆمپانیا جیاوازه‌كان داوا كردووه و بۆ قۆناغی یه‌كه‌میش نۆ هه‌زار و ٧٥٠ بڕی دابینكردووه.
به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دیاری كراوه له ئیتاڵیا یه‌كه‌مجار ڤاكسینه‌كه له كارمه‌ندانی ته‌ندروست دواتر له به‌ساڵاچوان و پاشانیش له گه‌نجان ده‌درێت.