جيهان, تەندروستی

یەمەن.. هەڵمەتی كوتان دژ بە نەخۆشی سورێژە

وەزارەتی تەندروستی یەمەن، هەڵمەتێكی كوتانی دژ بە نەخۆشی سورێژە لە باشووری ئەو وڵاتە دەست پێكرد.

Zana Natık Kerem  | 26.03.2018 - نوێکردنەوە : 26.03.2018
یەمەن.. هەڵمەتی كوتان دژ بە نەخۆشی سورێژە

Yemen

عەدەن ــ AA

وەزارەتی تەندروستی یەمەن، هەڵمەتێكی بەپەلەی كۆتانی دژ بە نەخۆشی سورێژە و سورێژەی ئەڵمانی لە پارێزگای عەدەن باشووری ئەو وڵاتە دەست پێكرد كە 730 هەزار منداڵ دەگرێتەوە.

ئەم هەڵمەتە لە بنكەی تەندروستی شاری مەعلا دەستیپێكراوە كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی، نوێنەرانی رێكخراوی تەندروستی جیهان و رێكخراوی یونیسێف تیایدا ئامادە بوون.

لەمبارەیەوە بریكاری وەزارەتی تەندروستی و چاودێری سەرەتایی یەمەن، عەلی وەلیدی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، ئەم هەڵمەتە، 730 هەزار مندال لە شەش پارێزگای یەمەن دەگرێتەوە.

عەلی وەلیدی روونی كردەوە كە منداڵانی شەش مانگ تا خوارووی 10 ساڵان لەم هەڵمەتەدا سوودمەند دەبن و گوتیشی: "هەڵمەتەكە بە پاڵپشتی رێكخراوی یونیسێف لە هەریەكە لە پارێزگاكانی، عەدەن، حەج، ئەبیەن، زاڵع، شەبوە و حەزەرمەوت بەڕێوەدەچێت.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی یەمەن رایگەیاند، هەزار و 848 كارمەندی تەندروستی لەم هەڵمەتەدا بەشداری دەكەن كە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت و داواشی لە دایك و باوكانی منداڵان كردووە كە بەرپرسیاریەتی لە كوتانی منداڵەكانیان لە ئەستۆ بگرن و هاوكاری تیمەكانی تەندروستی بكەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın