Ahmet Dursun
18 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2026
دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بازرگانیی بەریتانیا (UKMTO) بڵاوی کردەوە، لە گەرووی هورمز هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر.
لە ڕاگەیاندراوی دەستەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە گەرووی هورمز کەشتییەکی نەوتهەڵگر کراوەتە ئامانج.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکە کەوتووەتەوە و دواتر کۆنترۆڵ کراوە، ڕووداوەکەش هیچ زیانێکی گیانیی و ژینگەیی لێنەکەوتووەتەوە.
هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە دەکەن.