Dmitri Chirciu,Ali Cura
01 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2022
مۆسكۆ-AA
ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر خۆبه‌دوورگرتن له به‌كارهێنانی هێز و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاك و ناسینی پارێزبه‌ندیی سنووره‌كان.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵ پاشینیان دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵییان له شاری سۆچی رووسیا، راگه‌یه‌ندراوێكی سێقۆڵییان په‌سه‌ندكرد.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه له ماڵپه‌ڕی کرێملیندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه هه‌ر سێ سه‌ركرده تاوتوێی جێبه‌جێكردنی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١یان كردووه و تێیدا هاتووه:
"لایه‌نه‌كان به‌ڵێنیان دووپاتكردووه‌ته‌وه كه به توندی پابه‌ند بن به سه‌رجه‌م ئه‌و رێككه‌وتنانه کە له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان-ئه‌رمینیا و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی، سه‌قامگیریی و ئاسایش و گه‌شه‌ی ئابووری له باشووی قه‌وقاز، واژوو کراون".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له گرنگی هه‌وڵه‌كانی هێزی ئاشتی رووسیا له رۆڵبینین له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له ناوچه‌كه و گه‌یاندنی به سه‌قامگیریی، كراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه:
"رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆبه‌دووربگرن له به‌كارهێنانی هێز یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و راگه‌یه‌ندراوی ساڵی ١٩٩١ی ئاڵماتی له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاك و ناسینی پارێزبه‌ندیی سنووره‌كان".