31 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
مه‌یامی - AA
ناوه‌ندی نیشتمانیی باهۆز له ئه‌مریكا ئاشكرایكرد پله‌به‌ندیی باهۆزی دۆریان، كه بڕیاره دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه بگاته فلۆریدا، بۆ ئاستی چوار به‌رزكراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه باهۆزی دۆریان به خێرایی ١٧ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، به‌ره‌و خۆرئاوا له پێشڕه‌وییدایه.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه باهۆزه‌كه ده‌كه‌وێته ٥٤٥ كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی بەھاماس و ٨٢٠ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی كهناردهریاكانی خۆرئاوای فلۆریدا، ئاستی باهۆزه‌كه بۆ پله‌به‌ندیی چوار به‌رزكراوه‌ته‌وه و خێرایی ئه‌و تۆفانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت گه‌یشتووه‌ته ٢٢٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه خێرایی پێشڕه‌ویی باهۆزه‌كه له‌دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌وه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات، داببه‌زێت.
كاربه‌ده‌ستان له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵیی و لێپرسراوان له فلۆریدا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی باهۆزه‌كه كراون و داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كرێت له شوێنه پارێزراوه‌كان دوورنه‌كه‌ونه‌وه.
هاوكات باری نائاسایی له ویلایه‌ته‌كه راگه‌یه‌نراوه.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پۆڵه‌ندا كه بڕیاربوو له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامیبدات، هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاریدا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ست به باهۆزه‌كه، له واشنتۆن بمێنێته‌وه.