İnci Gündağ
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2018
له‌نده‌ن - AA
بڕیاره له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی شازاده‌ی به‌ریتانیا پرێنس هاری و خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی مێغان ماركڵدا كه مانگی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت، بانگهێشتی خه‌ڵكیش بكرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ماڵپەڕی فه‌رمیی پرێنس هاری كۆشكی كێنسینگتۆن، دوو هه‌زار و 640 كه‌س له هاووڵاتیان بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌یان بانگهێشتكراون كه بڕیاره 19ی ئایار له قه‌ڵای ویندسۆر له رۆژئاوای له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بانگهێشتكراون، ته‌ماشای رێوڕه‌سمی تێپه‌ڕینی بووك و زاوا و هاتنی میوانه‌كان و رێوڕه‌سمی پێشوازییه‌كان بكه‌ن.
له‌لیستی ئه‌و دوو هه‌زار و 640 كه‌سه‌دا خزمه‌تكارانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی، كارمه‌ندانی وه‌قفه‌كان، منداڵان و به‌شێك له دانیشتوانی ویندسۆر به‌دی ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمی ماره‌بڕین له كه‌نیسه‌ی سانت جۆرج له قه‌ڵای ویندسۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رێوڕه‌سمی تێپه‌ڕینی بووك و زاوا ده‌ستپێده‌كات.
دواتر بووك و زاوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵی كه‌نیسه‌كه و ئاهه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان و كه‌سوكار و دۆسته‌كانیاندا سازده‌ده‌ن.
هاریی ته‌مه‌ن 33 ساڵ منداڵی دووه‌می شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا پرێنس چارلس و شازاده دیانایه كه ساڵی 1997 له رووداوێكی هاتووچۆدا له پاریس گیانی له‌ده‌ستدا، پێنجه‌م میراتگری ته‌ختی پاشایه‌تییه.
مێغان ماركڵی ته‌مه‌ن 36 ساڵیش كه له دایكێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی و باوكێكی هۆڵه‌ندی و ئێرله‌ندییه، كاری ئه‌كته‌ری ده‌كات.
دوای هاوسه‌رگیری، بڕیاره بووك و زاوا له كۆشكی كێنسینگتۆن نیشته‌جێ بن.