Dmitri Chirciu,Rewa Mahmood Hasan
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
مۆسکۆ - AA
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ژێردەریاییەکەی رووسی تایبەت بە توێژینەوەدا، ١٤ ژێردەریاوان گیانیان لەدەست دا.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری رووسیادا هاتووە، ژێردەریاییەکی رووسی کە توێژینەوەی لە ژێر دەریا بۆ هێزە دەریاییەکانی رووسیا ئەنجام داوە ئاگرکەوتۆتەوە.
لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە لەکاتی پێوانی بایۆمەتریدا ئاگرەکە کەوتۆتەوە و بەهۆیەوە ١٤ ژێردەریاوان گیانیان لەدەست داوە.
هێزەکانی دەریاوانی رووسیا لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.