Mehmet Tosun,Hemın Othman Mohammed
24 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی سێ ساڵدا، 86 گه‌شتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامداوه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له نێوان 28 ئابی 2014 و 10 ئابی 2017دا، ئه‌ردۆغان زۆرترین گه‌شتی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌نجامداوه.
ئه‌ردۆغان له ساڵی 2014دا، 12 سه‌ردانی بۆ 12 وڵات ئه‌نجامداوه و له 2015دا، 33 سه‌ردانی بۆ 28 وڵات و له 2016دا، 22 سه‌ردانی بۆ 20 وڵات و له ئه‌مساڵیشدا، 19 سه‌ردانی بۆ 15 وڵات ئه‌نجامداوه، كه تێكڕایان ده‌كاته 86 گه‌شت كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامیداون.
هه‌روه‌ها له ناوخۆی وڵات‌دا، ئه‌ردۆغان 147 سه‌ردانی بۆ 65 پارێزگای وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.