Hemın Othman Mohammed
02 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2016
لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێكدا لە شارۆچكەی پێشتون كۆت و ناوچەی هۆجا ناموسای سەربە ویلایەتی فاریاب باكووری ئەفغانستان، 70 چەكداری تاڵیبان كوژران.
لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، فەرماندەی لیوای یەك لە سوپای ئەفغانستان، جەنەراڵ ساهیداد كێپتان رایگەیاند "ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە ماوەی چەند رۆژێك بوو دەستی پێ كردبوو، كۆتاییان هات".
لەلایەن خۆیەوە، جێگری یەكەمی سەركۆماری ئەفغانستان عەبدلرەشید دوستۆم، ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئۆپەراسیۆنەكاندا 70 چەكداری تاڵیبان كوژراون و 50 دیكەشیان بریندار بوون و لەنێو كوژراوانیشدا كاریگەرترین فەرماندەی تاڵیبانی ناوچەكە هەیە.