Emre Gürkan Abay
17 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
مۆسکۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له سووریا هیچ تێڕوانینێکی تێدا نییه و رایگه‌یاند: "ئه‌مریکا له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌کانی سووریاوه پشتی به کورده‌کان به‌ست و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی تورکیای له‌به‌رچاو نه‌گرت".
سێرگی لاڤرۆڤ له پەراوێزی له 54همین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاسایشی میونشندا، روونکردنه‌وه‌ی دایه که‌ناڵی یورۆنیوز.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌مریکا 2-3 ساڵه به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی له سووریایه و رایگه‌یاند: "ئه‌مریکا له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌کانی سووریاوه پشتی به کورده‌کان به‌ست و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی تورکیای له‌به‌رچاو نه‌گرت. ده‌کرێت پێگه‌ی تورکیا به شێوه‌ی جیاواز هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت به‌ڵام ئه‌م پێگه‌یه راستییه و هیچ کاتێک نهێنی نه‌بووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وه‌بیری هێنایه‌وه که تورکیا ژماره‌یه‌ک له گرووپه‌کانی نێو سووریای وه‌ک گرووپی په‌یوه‌ندییدار به په‌که‌که‌وه که له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆره‌وه له وڵاتان وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریستیی ناسێنراوه، راگه‌یاندووه و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی زانراوه و رایگه‌یاند: "تورکیا چه‌ندین جار باسی له‌وه‌کردبوو که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه نادات ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌که‌ونه سه‌ر سنووره‌کانی بکه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان، به‌ڵام ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا له‌به‌رچاوبگرێت، پشتیوانیی زه‌به‌لاحی کورده‌کانی کرد له‌رووی چه‌که‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌وباره‌یه‌وه گرت و رایگه‌یاند: ''ئه‌مریکا له سووریا خاوه‌نی هیچ تێڕوانینێک نییه، خاوه‌نی روانگه‌یه‌کی ته‌سک و ره‌نگه نیازێکی خراپیش بێت. ماوه‌یه‌کی کورت له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد که له‌سه‌ر سنووره‌کانی تورکیا-سووریا سوپایه‌کی 30 هه‌زار که‌سی که زۆرینه‌ی له کورد پێکهاتووه، درووستده‌که‌ن. به‌ڵام دوایی به بێتواناییه‌وه ئه‌م روونکردنهوانهیان ره‌تکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م روونکردنه‌وانه ئه‌و راستییه ناشارێته‌وه که ئه‌و نیازه‌ی هه‌یانبووه درێژه‌ی هه‌یه. دواتر تورکیا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین کرد. به‌روونی بیڵێم ئه‌وه بۆ من مایەی سەرسووڕمان نەبوو. واشنتۆن به‌رده‌وام خۆی له هۆشدارییه‌کانی ئه‌نقه‌ره ده‌دزییه‌وه''.